کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەحمەد حاجی رەشید: بودجەی 2016ی عیراق هیچی ئەوتۆی بۆ كورد تێدا نیە

.

07:55 PM - 27/11/2015

ئەحمەدی حاجی ڕەشید ئاشكرای دەكات پرۆژەیاسایی بودجەی گشتی 2016 ی عیراق هیچی ئەو تۆی بۆ كورد تێدانیە.
لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەشاری سلێمانی كەبۆ هەر یەك لەمەسعود حەیدەر و ئەحمەد حاجی ڕەشید ئەندامانی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕێكخرابوو، وردەكاری پڕۆژەی ڕەشنوسی یاسای بودجەی ساڵی 2016 بۆ ڕۆژنامەنوسان خرایە ڕوو.
 تێیدا ئەحمەدی حاجی ڕەشید ڕایگەیاند: هەرچەندە لەپڕۆژەی ڕەشنوسی یاساكەدا ڕێژەی لەسەدا 17 ی هەرێم وەك خۆی جێگیركراوە، بەڵام بەهۆی نەبونی هەماهەنگی و ئەنجام نەدانی سەردانی وەفدی هەرێم بۆ بەغداد، پڕۆژە بودجەی ئەمساڵیش تێدەپەڕێت و هیچی ئەوتۆی بۆ كورد تێدا نیە.
هاوكات مەسعود حەیدەر  باسی لەچەند مەترسیەك كرد و ڕایگەیاند: ماددەی 33 لەڕەشنوسی یاساكەدا وەك بۆمبێكی تەوقیتكراوە بۆ كورد ،چونكە حكومەتی هەرێم ناچار دەكات ڕۆژانە پێنج سەد و 50 هەزار بەرمیل نەوت بفرۆشێت و گەر لەو ڕێژەیەش زیاتری فرۆشت پارەكەی وەك قەرەبووی هەرێم بۆ بەغدا دەخرێتە سەر بودجەی گشتی.
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە