کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە یاری لوتكەدا یۆڤانتۆس (1-0) مانچستەرسیتی دووچاری شكست كرد

.

07:07 PM - 26/11/2015

لە كۆتاییدا و لە ركابەریەكانی كۆمەڵەی چوارەمی چامپیۆنس لیگ و لە یاری لوتكەی جەولەی پێنجەمدا یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی لە یاریگا و بەردەم هاندەرانیدا پێشوازی لە یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی كرد  لە سەرەتای یاریەكەوە یاریزانانی هەردوو یانە بە شێوازی هێرشبردن دەستیان پێكرد  تا لە دەقیقەی 18 دا ماریۆ ماندزۆكیچ گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی خانمە پیرەكەی تۆمار كرد و گێمی یەكەمی یاریەكەش هەر بەو گۆڵە مایەوە لە گێمی دووەمدا یاریزانانی هەردوو یانە باشتر دەبیندران و لە هەوڵێكی زۆریشدابوون تۆری گۆڵی یەكتر بهەژێنن بە تایبەتی یاریزانانی یانەی مان سیتی كە دەیانەویست بە هەر نرخێك بێت گۆڵی یەكەم و یەكسان بوون تۆمار بكەن و  خۆیان لە دووەم شكست لە یاریەكانی ئەم وەرزەی خولەكەدا رزگار بكەن  بەڵام تا كۆتایی یاریەكە هەر بەو تاكە گۆڵەی ماندزۆكیچ مایەوە  بەو بردنەوەیەش یانەی یۆڤانتۆس كۆی خاڵەكانی كردە 11 خاڵ و بە شێوەیەكی رەسمیش بلیتێكی قۆناغی 16ی خولەكەی دەستەبەر كرد .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە