کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فۆڵفسبۆرگ بە بردنەوەی لە سسكا مۆسكۆ چووە پێشەنگی ریزبەندی

.

06:54 PM - 26/11/2015

هەر لە درێژەی یاریەكانی جەولەی پێنجەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنس لیگ و لە رووبەروو بوونەوەكانی كۆمەڵەی دووەمدا یانەی فۆڵفسبۆرگی ئەڵمانی دوور لە یاریگای خۆی بەرامبەر بە یانەی سسكا مۆسكۆی رووسی یاری كرد  لە گێمی یەكەمی یاریەكەدا یاریزانانی هەردوو یانە لە هەوڵێكی زۆردابوون تۆری گۆڵی یەكتر بهەژێنن  بەڵام سەرجەم هەوڵەكانیان بێ سوود بوون و ئەو گێمەش بە بێ گۆڵ كۆتایی پێهات  لە گێمی دووەمدا یاریەكە بەهێزیەكی زیاتری بەخۆوە بینی  تا لە دەقیقەی 67 دا ئیگۆر ئیكین ڤیڤی گۆڵچی یانە رووسیەكە بە هەڵە گۆڵێكی لە یانەكەی تۆمار كرد و یانەی فۆڵفسبۆرگی كردە خاوەنی گۆڵی پێشكەوتن  دوای ئەو گۆڵەش یاریزانانی یانە ئەڵمانیەكە باشتر دەبیندران  تا لە دەقیقەی 88 دا ئەندریە شۆرلە گۆڵێكی تری بۆ یانەكەی تۆمار كرد  لە كۆتایشدا یانەی سسكا مۆسكۆ یاریەكەی بە 2 گۆڵی بێ وەڵام دۆراند  بەو بردنەوەیەش یانەی فۆڵفسبۆرگ توانی بگاتە پێشەنگی ریزبەندی كۆمەڵەكەی و هەنگاوێكیش خۆی لە یاریەكانی قۆناغی داهاتوو نزیك بكاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە