کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

موچەی كارمەندانی پۆلیس رادەگیرێت

.

02:41 PM - 26/11/2015

بەبڕیاری‌ وەزیری‌ ناوخۆی‌ عیراق ناردنی‌ مووچەی‌ سەرجەم كارمەندانی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ كەركوك رادەگیرێت.
سەرچاوەیەكی‌ باڵا لە پۆلیسی‌ كەركوك كە نەیویست ناوی‌ ئاشكرا بكرێتە رایگەیاند لە ئێستادا بەبڕیاری‌ محمەد غەبان وەزیری‌ ناوخۆی‌ عیراق، ناردنی‌ مووچەی‌ كارمەندانی‌ پۆلیسی‌ كەركوك راگیراوە .
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكرد نەناردنی مووچەی كارمەندانی پۆلیس  دوای‌ ئەوە دێت كە وەزارەتی‌ ناوخۆی‌ عیراق، بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ پۆلیسی‌ كەركوكی‌ لە پۆستەكەی‌ دوورخستۆتەوە، بەڵام ئیدارە و ئەنجومەنی‌ پارێزگای‌ كەركوك ئامادەنین ئەو بڕیارە جێبەجێ بكەن.
هاوكات لیوا جەمال تاهیر بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ كەركوك رایگەیاند ئەو قسانەی‌ كە لە بارەی‌ راگرتنی‌ مووچەی‌ كارمەندانی‌ پۆلیسەوە دەكرێت تەنها دەنگۆیە و دابەشكردنی مووچەی كارمەندانیش چەند رۆژێكی ماوە, ئەگەر وەزیری‌ ناوخۆ مووچەی‌ كارمەندانی‌ پۆلیسی‌ راگرت ئێمەش ئەو كاتە قسەی‌ خۆمان دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە