کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چیچاریتۆ دەگەرێتەوە پریمەرلیگ

.

12:51 PM - 28/04/2015

 یانەی ساوسهامپۆنی ئینگلیزی بە گرنگیەوە دەڕوانێتە تواناكانی چیچاریتۆ و دەیەوێت لە میركاتۆی هاوینە ئەو یاریزانە بباتە ریزەكانیەوە، رۆژنامەی میترۆ بڵاویكردۆتەوە: ئیدارەی یانەی ساوسهامپتون هەوڵەكانی دەستپێكردوە بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ مان یونایتد و بە مەبەستی گواستنەوەی چیچاریتۆ و دەیەوێت بگاتە رێكەوتن تا بتوانێت بۆ چەند وەرزێك ئەو یاریزانە مەكسیكیە بباتە ریزەكانیەوە، ئەمەش پاش ئەوەی ئەو یاریزانە لە ئێستادا بە شێوەی خواستن لە یانەی ریاڵ مەدرید یاری دەكات و هاوینی داهاتووش ریزەكانی مێرنگی بەجێدەهێڵێت، جگە لە ساوسهامپتون هەر یەك لە یانەكانی ئارسناڵ و توتنهام و یۆڤانتۆس كێبركێێ‌ گواستنەوەی دەكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە