کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزیری دەرەوەی رووسیا: ئێمە جەنگ لە دژی توركیا بەرپا ناكەین

.

05:53 PM - 25/11/2015

وەزیری دەرەوەی روسیا رایدەگەیەنێت: ئێمە جەنگ لە دژی توركیا بەرپاناكەین. لە كۆنگریەكی رۆژنامەوانیدا سیرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا، رەخنەی تووندی لە توركیا گرت و وتی: فڕۆكەكمان بە هیچ شێوەیەك ئاسمانی توركیایی نەبەزاندووە. سیرگی لاڤرۆڤ خستنەخوارەوەی فرۆكەی وڵاتەكەی لە لایەن توركیاوە بە پلاندارێژراو وەسفكرد و وتیشی: ئێمە جەنگ لە دژی توركیا بەرپاناكەین, لەبەشێكی تر ووتەكانیدا لاڤرۆڤ رایگەیاند: رێگا بەهیچ بەرپرسێكی توركیا نادەین سەردانی وڵاتەكەمان بكات, هەروەها هۆشداریشدا كە مۆسكۆ بە گشت پەیوەندیییەكانیدا لەگەڵ ئەنكەرەدا دەچێتەوە. وەزیری دەرەوەی رووسیا ئاماژەی بەوەشكرد: لای كەس شاراوە نییە كە تیرۆریستان خاكی توركیا بۆ چالاكییەكانیان بەكاردەهێنن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە