کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لاهور شێخ جەنگی داوایكرد هاوكاری زیاتری هێزی پێشمەرگەی بكرێت

.

05:46 PM - 25/11/2015

لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەرلەمانی بەریتانیا ستایشی هێزەكانی پێشمەرگەو دژەتیرۆریان كرد لەجەنگی روبەروبوونەوەی داعشدا. لەكۆبوونەوەیەكیاندا لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری - زانیاری،  كونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان و وەفدێكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەرلەمانی بەریتانیا ستایشی ڕۆڵی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان و دژەتیرۆریان كرد كە لەسەنگەرەكانی بەرگریكردن لەخاكی كوردستان و لە تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعشدا نەبەردی قارەمانانە دەنوێنن, وەفدەكەی بەریتانیا  ئاماژەشیانكرد بەچۆنیەتی هەماهەنگیكردن و راوێژی زیاتر لەنێوانیاندا بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش. لای خۆیەوە لاهور شێخ جەنگی، داوایكرد هاوكاری سەربازی و لۆجیستی زیاتر بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان دابینبكرێت و پێداوستیی بەرەكانی جەنگیش باشترو زیاتر بكرێت، چونكە كورد لەسەنگەری پێشەوەدا و لەسەر زەوی دەجەنگێت و پێشمەرگەكانی شەهید دەبن، هەروەها سوپای هێزەكانی هاوپەیمانانیشی كرد كە هەمیشە هاوكارو پشتیوانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە