کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە گەرمیان بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە 4 كەس گیانی لەدەستدا

.

05:26 PM - 25/11/2015

لە گەرمیان  بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە 4 كەس گیانی لەدەستداو كەسێكیش برینداربوو.  بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە لەسەر رێگەی سەرەكی لە نێوان كەلار ـ كفری و لەنزیك گوندی عەبدوڵا قوت، لەئەنجامی وەرگەرانی ئۆتۆمبیلێكەوە چوار كەس كە ئەندامی یەك خێزانن گیانیان لەدەستداو كەسێكی تریش بەو هۆیەوە برینداربووە، لای خۆیەوە وتەبێژی هاتوچۆی ئیدارەی گەرمیان هۆكاری رووداوەكەی گەرانەوە بۆ خێرایی ئۆتۆمبیلەكە و پابەندنەبوونی شۆفێران بەرێنماییەكانی هاتوچۆوە, راشیگەیاند: رووداوەكانی هاتوچۆ لەسنووری ئیدارەی گەرمیان رووی لەزیادبوون كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە