کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دوو برای سووری لە رووباری دیجلەدا خنکان

.

11:34 AM - 28/04/2015

دوو برا لە رووباری دیجلە لە شارۆچکەی بیسمیلی سەر بە پارێزگای دیاربەکر خنکان. بەپێی زانیارییەکان، دوو برا بەناوی دەلیل حوسێنی تەمەن ١٦ ساڵ و کەمال حوسێنی تەمەن ٢٦ ساڵ بۆ لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات و دابینکردنی بژێوی ژیانیان کە بەھۆی جەنگی نێوخۆیی وڵاتەکەیان روویان لە تورکیا کردووە چوونەتە کەنارەکانی رووباری دیجلە. دوای ماوەیەک لە نەبوونی ھەواڵیان خەڵکی شارۆچکەکە بەدوای سۆراخی دوو براکەدا دەگەڕێن، بۆ دۆزینەوەیان بەرەو ئەو رێگایە دەڕۆن کە مێگەلە ئاژەڵەکەی دوو براکە پیایدا تێپەریووە، کاتێک دەگەنە نزیک کەناری رووبار کەلوپەلی دووبراکەیان دۆزیەوە دەست بەجێ ھەواڵی پۆلیس و جەندەرمەی ناوچەکەیاندا. لە ئاکامی پشکنین و بە دواداگەڕانی تیمەکانی فریاگوزاری و غەواسی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوەی شارەوانی دیاربەکر تەرمی دوو براکە لە ئاوی رووبارەکە دەھێنران و رەوانەی پزیشکی دادی دیاربەکر کران بەمەبەستی پشکنین. کەمال حوسێن خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە