کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆبوونەوەیەك سەبارەت بە پڕۆژەیاسای زانكۆ تایبەتەكانی عێراق بەڕێوەچوو

.

05:09 PM - 25/11/2015

بەمەبەستی تاوتوێكردنی پڕۆژەیاسای زانكۆ تایبەتیەكانی حكومەتی عێراقی و دیاریكردنی پێگەی زانكۆ تایبەتیەكانی هەرێمی كوردستان لەو پڕۆژەیاسایەدا و بە ئامادەبوونی د. یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و د.شێركۆ مەنگوڕی سەرۆكی لیژنەی خوێندنی باڵای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبوونەوەیەك لەدیوانی وەزارەت بەڕێوەچوو. لەكۆبوونەوەكەدا وەزیری خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەكرد: دانپیانەنانی حكومەتی فیدڕاڵ بە زانكۆ تایبەتییەكانی هەرێم بەشێكە لەو كێشانەی كە لە نێوان هەرێم و بەغدا هەیە و ناتوانرێت بێ چارەسەركردنی كێشەكانی تر كێشەی زانكۆ تایبەتیەكانی هەرێم چارەسەربكرێت. راشیگەیاند: ئێمە پێمانوایە بەپێی مادەكانی دەستوور دانپیانان بە زانكۆتایبەتییەكان تایبەتیەكانی هەرێم لەدەسەڵاتی حكومەتی هەرێمی كوردستاندایە، بەڵام پێویستە هەماهەنگیمان لەگەڵ بەغدا هەبێت. لای خۆیەوە د.شێركۆ مەنگوڕی رایگەیاند: لە سنووری دەسەڵاتی حكومەتی عێراقیشدا كۆمەڵێك كۆلێژ كراونەتەوە كە هیچ بنەمایەكی قانوونی و مۆڵەتێكی كاركردنیان نیە بۆ ڕێكخستنەوەی خوێندنی تایبەت لە عێراق ئەم پڕۆژە یاسایەمان ئامادەكردووە و هاتووین راوبۆچوونی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمیش وەربگرین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە