کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چامپیۆمس لیگ: بەرشەلۆنە بردنەوەیەكی گەورەی لەبەرامبەر رۆما تۆماركرد

.

03:46 PM - 25/11/2015

یارییەكانی جەولەی پێنجەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دەستیپێكرد، یانەی بەرشەلۆنەش لەسەر بردنەوە گەورەو ئەنجامە باشەكانی بەردەوامەو بووە هەڵبژاردەیەكی تری سەركەوتوو بۆ قۆناغی 16ی خولەكە. لەیارییەكی ئەم جەولەیەی خولەكەدا، یانەی بەرشەلۆنە لەیاریگای كامپ نو رووبەڕووی یانەی رۆمای ئیتاڵی بووەوە، لەسەرەتای یارییەكەوە یاریزانانی بەرشەلۆنە بەگروتینێكی زۆرو ئاستێكی بەرزەوە دەركەوتن و توانیان گێمی یەكەم بەسێ گۆڵی بێ بەرامبەر لەبەرژوەندی خۆیان كۆتایی پێبهێنن، هەرسێ گۆڵەكەش لویس سوارێز لەدەقیقەكانی 15و 44 و لیۆنیل میسی لەدەقیقەی 18 تۆماریانكرد، لەگێمی دووەمیشدا یاریزانانی بەرشەلۆنە كۆنترۆڵی یارییەكەیان كردبوو، پیكێ لەدەقیقەی 56 گۆڵی چوارەمی تۆماركردو لەدەقیقەی 59شدا لیۆنێل میسی گۆڵی دووەمی خۆی و پێنجەمی یانەكەی تۆماركرد، هەروەها ئەدریانۆ كۆریا درێژەی بەگۆڵ تۆماركردنەكانی بەرشەلۆنە داو لەدەقیقەی 77دا گۆڵی شەشەمی پێبەخشین، لەدوای ئەو گۆڵەش یاریزانانی رۆما هەوڵی تۆماركردنی گۆڵیان دەدا و لەدوا ساتی یاریەكەشدا ئیدین دزیكۆ گۆڵێكی تۆماركرد، بەڵام هیچ سودێكی پێ نەگەیاندن و یارییەكەیان بەئەنجامی گۆڵێك بەرامبەر شەش گۆڵ بەبەرشەلۆنە دۆڕاند، دوای ئەو بردنەوەیەش بەرشەلۆنە بووە خاوەن 13 خاڵ و گەیشتنە قۆناغی 16ی بەپێشەنگی گروپی پێنجەم مسۆگەركرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە