کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چامپیۆنس لیگ: بایرن میونشن لەئۆڵۆمپیاكۆسی بردەوە

.

03:45 PM - 25/11/2015

یانەی بایرن میونشنیش لەخولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا، درێژەی بەبردنەوەو ئەنجامە باشەكانیداو گەیشتنە قۆناغی داهاتووشی مسۆگەركرد. لەمیانی یارییەكی جەولەی پێنجەمی قۆناغی گروپەكانی چامپیۆنس لیگدا، یانەی بایرن میونشن لەیاریگای ئەلیانز ئەرینا لەگەڵ یانەی ئۆڵۆمپیاكۆسی یۆنانی بەیەكگەیشتن، یاریزانانی بایرن میونشن لەو یارییەدا بەئاستێكی بەرز دەركەوتن و باڵادەستبوون، دۆگلاس كۆستا لەدەقیقەی 8 گۆڵی یەكەمی تۆماركردو لەدەقیقەی 16شدا لیڤاندۆڤسكی گۆڵی دووەمی بەیانەكەی بەخشی، هەروەها چوار دەقیقە دوای ئەو گۆڵەش بایرن بووە خاوەن گۆڵی سێیەم و گێمی یەكەمیشی بەو ئەنجامە كۆتایی پێهێنا، ئەمەش دوای ئەوەی تۆماس مۆلەر گۆڵێكی بۆ تۆماركردن، لەگێمی دووەمیشدا یاریزانانی بایرن میونشن گۆڵێكی تریان تۆماركردو یارییەكەیان بەچوار گۆڵی بێ بەرامبەر بردەوە هەرچەندە لەدەقیقەی 52دا ناوبژیوان بادش توبەری یاریزانی یانەكەی بەكارتی سور كردە دەرەوەی یاریگا، گۆڵەكەش كومان لەدەقیقەی 69 تۆماركرد، ئەو بردنەوەیەش بلیتێكی گەیشتنە قۆناغی 16ی بەو یانە باڤارییە بەخشی كە ئێستا پێشەنگی گروپی شەشەمی بە 12 خاڵ گرتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە