کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خولی پانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا: ماكابی تەل ئەبیب بەرامبەر چێڵسی دۆڕا

.

03:44 PM - 25/11/2015

هەر لەدرێژەی یارییەكانی جەولەی پێنجەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا، یانەی چێڵسی بەبردنەوەیەكی تر چانسی گەیشتنە قۆناغی 16 زیاتر بوو. هەردوو یانەی ماكابی تەل ئەبیبی ئیسرائیلی و چێڵسی ئینگلیزی یارییەكی ئەو جەولەیەیان بەیەكەوە كرد، لەگێمی یەكەم یاریزانانی ماكابی هەوڵی سود وەرگرتنیان دەدا لەیاریگاو هاندەرانیان بەڵام سەركەوتوو نەبوون و لەبەرامبەریشدا چێڵسی لەرێگەی گاری كاهیل بووە خاوەن گۆڵێك كە لەدەقیقەی 20دا تۆماریكرد، بەڵام لەگێمی دووەمدا یانەی چێڵسی بەتەواو باڵادەستی خۆی بەسەر یارییەكەدا سەپاندو سێ گۆڵی تریان لەرێگەی ویلیان لەدەقیقەی 73 و ئۆسكار لەدەقیقەی 77 و زوما لەدەقیقەی 90دا تۆماركردو یارییەكەشیان بەچوار گۆڵی بێ بەرامبەر بردەوە، دوای ئەو ئەنجامەش 10 خاڵی هەیەو لەپلەی یەكەمی كۆمەڵەی حەوتەمدا دێت و هەلێكی باشی گەیشتنە قۆناغی داهاتووی هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە