کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە دادگای سلێمانی بایكۆتی دەوام كرا

.

11:11 AM - 28/04/2015

دادوەرانی  لە دادگاكانی هەولێر و سلێمانی ناڕەزاییان دەربڕی و بایكۆتی دەوامیان كرد. ناڕەزایی دادوەران دوای ئەوە دێت لە چەند رۆژی رابردوودا  لەبەردەم سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی كەركوك - گەرمیان, كەسوكاری ئەنفالكراوان و چالاكوانانی مەدەنی سنووری گەرمیان خۆپیشاندانێكیان رێكخست و دواتر چوونە ناو دادگاوە , داواكاری  كەسوكاری ئەنفالكراوان گەڕانەوەی حاكم هاوژین بوو بۆ دادگای كفری كە ئەو دادوەرە بڕیاری دەستگیركردنی بۆ چەند تۆمەتبارێكی كەیسی ئەنفال دەركردبوو, بەڵام لەلایەن ئەنجومەنی دادوەری هەرێمەوە گواسترایەوە بۆ قەزای ئامێدی. چوونەتە ناو دادگای گەرمیانەوە ناڕەزایی دادوەرانی لەهەرێم لێكەتەوە و بەشكاندنی حەرەمی دادگایان وەسفكرد, وەك بڕیاریش بوو ئەمڕۆ دادوەران لە هەولێر و سلێمانی ناڕەزاییان دەربڕی و بایكۆتی دەوامیان كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە