کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە چەمچەماڵ ساڵیادی دامەزراندنی كۆمەڵەی خوێندكاران كرایەوە

.

07:25 PM - 27/04/2015

مەڵبەندی 12ی رێكخستنی چەمچەماڵی ی.ن.ك  ساڵیادی  دامەزراندنی كۆمەڵەی خوێندكارانی بەرز راگرت.
لە 39 یەمین ساڵیادی دامەزراندنی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان لەلایەن لێپرسراو و كادیرانی مەڵبەندی 12ی رێكخستنی چەمچەماڵی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانەوە پێشوازی لە سەرجەم ئەندامانی لقی چەمچەماڵ ئەو كۆمەڵەیە كراو لەو یادەدا ئەندامانی ئەو كۆمەڵەیە بەڵێنیان دووپاتكردەوە كە وەكو رابردوو لە خزمەت ئامانجەكانی خوێندكارانی كوردستان دابن و درێژە پێدەری رێبازەكەی سەرۆك مام جەلال بن كە دامەزرێنەری ئەو رێكخراوەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە