کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا هێمنە و كێشەكانیش وەك خۆیان ماونەتەوە

.

07:22 PM - 27/04/2015

وەزیرێكی كورد رایدەگەیەنێت پەیوەندییەكانی بەغداو هەولێر پەیوەندییەكی هێمنەو تائێستا گرێ كوێرەكانی نێوان هەردوولا وەك خۆیان ماونەتەوە.
لەلێدوانێكیدا بۆ كەناڵی گەلی كوردستان فریاد رەواندزی وەزیری رۆشنبیری حكومەتی عیراق رایگەیاند:پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا هێمنە، بەڵام بەهۆی سەرقاڵی هەردوولا بەشەڕی داعشەوە كێشەكان بەهەڵواسراوی ماونەتەوە.
سەبارەت بەناردنی بودجەی هەرێم لەلایەن بەغداوە، وتی:بەغدا بودجەی هەرێم دەنێرێت، بەڵام ئەو بودجەیە نیە كە هەرێم دەیەوێت، ئاماژە بەوەشدەكات بۆ چارەسەركردنی كێشەكان پێویستە خولێكی نوێی گفتوگۆ لەنێوان هەردوولادا دەستپێبكاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە