کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەهرۆز گەڵاڵی: پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و توركیا لەسەر ئاستی حكومی بەڕێوەدەچن

.

07:16 PM - 27/04/2015

نوێنەری ی.ن.ك لە ئەنكەرە باس لەپەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و توركیا دەكات و رایدەگەیەنێت پەیوەندییەكان لەسەر ئاستی حكومی بەڕێوەدەچن.
بەهرۆز گەڵاڵی نوێنەری ی.ن.ك لەئەنكەرە لەلێدوانێكی تایبەتیدا بۆ گەلی كوردستان رایگەیاند: لەئێستادا پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم ‌و توركیا لەسەر ئاستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی ئەنكەرە بەڕێوەدەچن و لەسەر ئاستی لایەنە سیاسیەكانیش پەیوەندییەكان بەدی دەكرێن ، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی ئەو پەیوەندیانە لەسەر ئاستی حكومی بەڕێوەدەچن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە