کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەڵبەندی رێكخستنی هەولێر پیرۆزبایی لە كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان دەكات

.

02:32 PM - 27/04/2015

وەفدێكی مەڵبەندی 3ی ڕێكخستنی هەولێر بەمەبەستی پیرۆزبایی یادی(39) ساڵەی دامەزراندنی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان سەردانی لقی هەولێری كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستانی

لە شاری هەولێر كرد .
نیوەڕۆی رۆژی 26/4/2015 وەفدێكی مەڵبەندی 3ی ڕێكخستنی هەولێر كە پێكهاتبوون لە جێگران و كارگێڕان و ئەندامانی مەڵبەند بۆ مەبەستی پیرۆزبایی یادی (39) ساڵەی یادی دامەزراندنی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان ، سەردانی بارەگای لقی هەولێری كۆمەڵەكەیان لە هەولێر كرد .
لە دانیشتنێكدا هەڤاڵ (رزگار عەلی حەمەجان) بەناوی خۆی و مەڵبەندی 3ی ڕێكخستنی هەولێری یەكێتی نیشتمانی كوردستان پیرۆزبایی گەرمی مەڵبەندی گەیاندە سكرتێری سكرتێر و ئەندامان و لێپرسراوی لق و ئەندامانی كۆمەڵەكە كرد و ووتیشی: بەناوی مەڵبەند و ئەندامانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە هەولێر پیرۆزبایی لە ئەندامان و دۆست و لایەنگرانی كۆمەڵەكەتان ئەكەین هەروەها چەپكە گوڵی پیرۆزبایی یان پێشكەشی لقی هەولێری كۆمەڵەی خیوێندكاران كرد.
لە بەرامبەردا (قادر سارمەمی) لێپرسراوی لقی هەولێر بەناوی خۆی و ئەندامان و ئامادەبووانەوە سوپاسی وەفدی مەڵبەندی هەولێری یەكێتی نیشتمانی كوردستانی كرد، هەر لە میانەی دانیشتنەكەیاندا باسیان لە رۆڵی كۆمەڵەی خوێندكاران كرد لە لە بواری خوێندن ئەتوانن دەوری كاراتان هەبێت لەبەرزكردنەوەی ئاستی خوێندن و زانست لە هەرێمی كوردستان وعیراق بەگشتی هەروەها توانیوتانە لە گەیاندنی كەموكوڕی و داواكاریەكانی خوێندكاران و هاوكاری كردنیان چالاكانە كارەكانتان ڕاپەڕێنن و ببنە ڕێگە چارە بۆ زۆرینە كێشەكانی خوێندكاران لە ناوەندەكانی خوێندن بێ جیاوازی ڕەنك و بیروڕا.
دواتر هەڤاڵ (رزگار عەلی حەمەجان) ووتیشی: كۆمەڵەی خوێندكاران لە پاڵ خوێندن و زانست چەندین شەهیدی بەخشیوە بە بزافی رزگاریخوازی كوردستان لە ئێستاشدا جێی دەست تان دیارە لە لە ڕوبەڕوبونەوەی داعش و هاوكاریكردنی هێز و لایەنە سیاسیەكان و برا پێشمەرگەكان لە بەرگریكردن لە خاكی كوردستان، لە لایەن خۆیانەوەی ستافی كۆمەڵەی خوێندكاران گوتیان: پێویستە هەموولایەك پێشمەرگە ئاسا بەرگری لە هەر بستێكی خاكی كوردستان بكەین بێ جیاوازی و گوێدانە ئایین و مەزهەب ونەتەوە .
لە كۆتاییشدا وەفدی مەڵبەندی 3ی ڕێكخستنی هەولێر دووبارە پیرۆزباییان لە كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان و دۆست ولایەنگرانی كۆمەڵەكە كرد.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە