کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ریاڵ مەدرید بردنەوەیەكی گرنگی تۆمار كرد

.

12:58 PM - 27/04/2015

لە درێژەی یاریەكانی هەفتەی 33ی لالیگا و لە رووبەروو بوونەوەیەكی گرنگی ئەو هەفتەیەدا یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریگای بالایدۆس بووە میوانی یانەی سێڵتا ڤیگۆ لە دەستپێكی یاریەكەوە یاریزانانی سێڵتا ڤیگۆ باشتر دەكەوتن و توانیشیان لە دەقیقەی 9 دا گۆڵی پێشكەوتنی خۆیان لە رێگەی مانوێڵ نۆلیتۆوە تۆمار بكەن بەڵام خۆشی ئەو گۆڵە زۆری نەخایاند و لە دەقیقەی 16 دا تۆنی كرۆس ئەنجامەكەی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید یەكسان كردەوە دوای ئەو گۆڵەش یاریزانانی یانەی ریاڵ مەدرید جڵەوی یاریەكەیان گرتە دەست و لە دەقیقەی 24 یشدا چیچاریتۆ توانی گۆڵی دووەم و پێشكەوتنی یانەكەی تۆمار بكات بەڵام دوای ئەو گۆڵە بە 4 دەقیقە سانتیاگۆ مینا گۆڵی دووەمی یانەی سێڵتاڤیگۆی تۆمار كرد و ئەنجامی یاریەكەشی هاوسەنگ كردەوە لە پێش كۆتایی هاتنی گێمی یەكەمی یاریەكەش یاریزانانی میرینگی پەستانێكی زۆریان خستە سەر گۆڵی یانەی خاوەن یاریگا تا لە دەقیقەی 43 دا خامیس رۆدریگێز گۆڵێكی تری بۆ یانەكەی تۆمار كرد و سەرەنجامیش ئەو گێمە بە 3 گۆڵ بەرامبەر بە 2 گۆڵ لە بەرژەوەندی یانەی ریاڵ مەدرید كۆتایی پێهات لە گێمی دووەمدا راهێنەری هەردوو یانە ریزەكانیان رێكخستەوە و یاریەكەش بەهێزیەكی زیاتری بەخۆوە بینی تا لە دەقیقەی 69 دا چیچاریتۆ جارێكی تر تۆری گۆڵی یانەی سێڵتا ڤیگۆی هەژاند و دووەم گۆڵی خۆی و چوارەمی یانەكەی تۆمار كرد سەرەرای ئەوەی دوای ئەو گۆڵە یاریزانانی یانەی سێڵتاڤیگۆ هەوڵێكی زۆریاندا ئەنجامی یاریەكە یەكسان بكەنەوە بەڵام سەركەوتوو نەبوون و لە كۆتاییدا یاریەكەیان بە 4 گۆڵ بەرامبەر بە 2 گۆڵ بە یانەی ریاڵ مەدرید دۆراند بەو بردنەوەیەش میرینگی جیاوازی خاڵەكانی لەگەڵ بەرشەلۆنەی پێشەنگی ریزبەندی خولەكە بە تەنها 2 خاڵ هێشتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە