کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هێڵی فرۆكەوانانی عیراق بۆ گواستنەوەی كاڵاو پۆستەكان گرێبەستێك ئیمزا دەكات

.

11:28 AM - 27/04/2015

بەمەبەستی گواستنەوەی كاڵاو پۆستەكان بەشێوەیەكی خێرا بۆ سەرجەم ناوچە جیاجیاكانی جیهان هێڵی فرۆكەوانی عیراق گرێبەستێك لەگەڵ یەكێك لە كۆمپانیاكان بواری گواستنەوی كەلوپەلدا ئیمزا دەكات.
لەوبارەیەشەوە كۆمپانیای هێڵی فرۆكەوانی عیراق لە بەیاننامەیەكیدا ئەوەی خستۆتەروو كە گرێبەستی لەگەڵ یەكێك لە كۆمپانیاكانی گواستنەوەی كاڵاو كەلوپەلدا ئیمزاكردوەتاوەكو خزمەتگوزاری گواستنەوەی كاڵاو پۆستەكان بۆ هاوڵاتیان بەردەست بێت و بتوانرێت لەماوەیەكی كەمدا ئەو پۆستانە بۆ ناوچە جیاجیاكانی جیهان و بە پێچەوانەشەوە بگواسترێتەوە.
ئاماژەبەوەشكراوە كەلەرێگەی ئەو گرێبەستەوە پۆستەكان هەفتانە جارێك یان دووجار گواستنەوەی بۆ دەكرێت و ئامانج لەو كارەش پاڵپشتیكردنی دۆخی ئابوری عیراق و ئاسانكاریكردنە بۆ كاری بازرگانان و دامەزراوەكانی كەتی گشتی و تایبەت .

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە