کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كەناڵی گەلی كوردستان ناوی كاندیدەكانی لیسیتی خزمەت لەئیدارەی سلێمانی بڵاودەكاتەوە

.

11:13 PM - 26/04/2015

كەناڵی گەلی كوردستان پۆستی كاندیدەكانی  لیستی خزمەت بۆ ئیدارەی خۆجێی سلێمانی بڵاودەكاتەوە، رێكەوت زەكی سەرۆكی فراكسیۆنی ی.ن.ك لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تایبەت بە گەلی كوردستانی راگەیاند: ناوی (17) كاندید كە بۆ فراكسیۆنی خزمەت دانراوە لەئیدارەی خۆجێی سلێمانی گەیشتۆتە ئەنجومەنی پارێزگا، ووتیشی: دوای ئەوەی لەلایەن پارێزگارەوە تاووتوێكراوەو رەوانەی ئەنجومەن كراوەتەوە. هەروەها ڕێكەوت زەكی پۆستی كاندیدەكانی لیستی خزمەتی ئاشكرد، بەو پێیەش پۆستەكانی جێگری بەڕێوەبەری ئیدارەی ڕاپەڕین ‌و بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی ‌و  بەڕێوەبەری گشتی چاودێری كۆمەڵایەتی سلێمانی، و بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری گەرمیان، ‌و قایمقامی قەزای قەرەداغ، قائیمقامی قەزای ماوەت ‌و بەرێوەبەرانی ناحییەكانی ژاراوە، سیروان، پێ باز، تەكیەی جەباری، ئاوەسپی، ئاغجەلەر، ئی سێوە. بۆ لیستی خزمەتە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە