کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەپەگە كوژرانی دەیان تیرۆریستی داعش ڕادەگەیەنێت

.

09:53 PM - 26/04/2015

یەپەگە ڕزگاركردنی ژمارەیەك گوند و كوژرانی دەیان تیرۆریستی داعش لەڕۆژئاوای كوردستان ڕادەگەیەنێت. ناوەندی ڕاگەیاندنی یەكینەكانی پاراستنی گەل بڵاویكردەوە: لەماوەی 48 سەعاتی ڕابردوودا تیرۆریستانی داعش لە كانتۆنی جزیرە شەش هێرشیان كردووەتە سەر ناوچەی مەقلا كە شوێنێكی ستراتیژیە و سەرجەم هێرشەكانیان لەلایەن شەرڤانانەوە بەرپەرچ دراوەتەوە، ئاماژە بەوەشكراوە: شەڕوپێكدادانەكان تا بەرەبەیانی رۆژی یەك شەممە بەردەوامی هەبوە و لەئەنجامدا زیاتر لە 34 تیرۆریستی داعش لەو كانتۆنەكە كوژراون تەرمی دەیان تیرۆریستی گروپەكەش كەوتووەتە دەست شەرڤانان. بەشێكی تری ڕاگەیەندراوەكەی یەپەگە ئاماژە بەوەدەكات: لەكانتۆنی جزیرە ئۆپەراسیۆنەكانی یەپەگە و یەپەژە دژی گروپی تیرۆریستی داعش بەردەوامی هەیە و لەو چوارچێوەیەشدا شەرڤانان گوندی تل عەرەبانی یان لە تیرۆریستان پاككردوەتەوە و ژمارەیەك تیرۆریستی گروپەكەشیان كوشتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە