کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رۆحانی: ئەركی پۆلیس جێبەجێكردنی یاسایە نەك حوكمەكانی ئیسلام

.

09:50 PM - 26/04/2015

سەرۆك كۆماری ئێران رایدەگەیەنێت: ئەركی پۆلیس جێبەجێكردنی یاسایە نەك حوكمەكانی ئیسلام. لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ بەڕێوەبەرو فەرماندە باڵاكانی پۆلیسی  ئێران،حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران ڕایگەیاند: ئەركی پۆلیس جێبەجێكردنی حوكمەكانی ئیسلام نیە، بەڵكو جێبەجێكردنی  یاسایە. سەرۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران راشیگەیاند:  ئەگەر  یاسا پەیڕەو نەكرێت  كۆمەڵگە توشی  قەیران دەبێت. لە بەشێكی تری وتەكانی دا رۆحانی ڕایگەیاند: بەرپرسان و پۆلیس دەبێت ئەوەیان لەبیر بێت كە خاوەنی سەرەكی وڵات هاوڵاتیانە، ئەركی پۆلیس و بەرپرسانیش خزمەتكردنە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە