کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ نوێنەرانی خوێندكارانی بەشی زانستە سیاسییەكان كۆبۆوە

.

09:43 PM - 26/04/2015

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەگەڵ نوێنەری خوێندكارانی زانستە سیاسیەكان كۆدەبێتەوە و داواكاری خوێندكارانیش بەهەند وەردەگیرێت. قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم پێشوازی لە نوێنەرانی خوێندكارانی بەشی زانستە سیاسییەكان كردو لە نزیكەوە گوێبیستی داواكارییەكان بوو، تێیدا  نوێنەرانی خوێندكارانی زانستە سیاسییەكان، داواكارییەكانییان خستەڕوو كە بریتی بوون لە پێدانی ناونیشانی وەزیفی شایستە كە بگونجێ لەگەڵ پسپۆڕییان و  شوێنیان لە نێو  دەزگاكانی حكومەت بكرێتەوە كە پەیوەندار بێت بە بواری خوێندنیان. لای خۆیەوە جێگری سەرۆكی حكومەت، چەند رێگاو چارەسەرێكی بۆ چارەسەری كێشەی خوێندكاران خستە ڕوو و ئاماژەی بەوەشكرد كەپەیوەندی لەگەڵ   ئەندام پەرلەمانێكی كورد لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كردووەو داوای لێكردوون كە رۆلێ خۆییان ببینن، لەكاتی هەمواركردنەوەی پڕۆژە یاسای خزمەتی شارستانی، جێی پلەی وەزیفییان بۆ بكرێتەوە. هاوكات قوباد تاڵەبانی بەخوێندكارانی ڕاگەیاند: لە پەرلەمانی كوردستان هەوڵێكی جدی هەیە، كە نوسراوێك ئاراستەی سەرۆك كۆماری عیراق بكرێت، بۆ ئەوەی سەرۆك كۆماریش، لە چارەسەركردنی ئەو كێشەیە، رۆلی كارا بنوێنیێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە