کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حاكم قادر: رۆڵ و كاریگەری كۆمەڵەی خوێندكاران جێگای ستایش و بەرزنرخاندنە

.

09:29 PM - 26/04/2015

حاكم قادر حەمەجان كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی ی.ن.ك لەمیانی سەردانی بۆ بارەگای مەكتەبی سكرتاریەتی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان بەمەبەستی گەیاندنی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی بە بۆنەی (39) یەمین ساڵیادی دامەزراندنی رێكخراوەكەوە، هەموو لایەكی دڵنیا كردەوە كە گرفت و كێشە ناوخۆییەكانی ی.ن.ك هەنگاو بەرەو چارەسەری دەنێن‌و هەموو كێشەیەك چارەسەری خۆی هەیە. حاكم قادر رایگەیاند: ئەو رۆڵ و كاریگەرییەی كۆمەڵەی خوێندكاران لە تەمەنی خۆیدا بۆ پشتیوانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەكەمان و داكۆكیكردن لە مافی خوێندكاران و ژیانی مەدەنی و دیموكراسی نواندوویەتی شایان و جێگای ستایش و بەرزنرخاندنە. وتیشی: نایشارینەوە كە یەكێتی گرفتی ناوخۆیی هەیە و ئەمە بۆ هەر حزبێكی نوێخواز و دیموكرات  شتێكی ئاساییە، زۆربەی هەرەزۆری حزبەكانی كوردستانیش گرفت و كێشەی ناوخۆییان هەیە. لای خۆشیەوە سەرتیپ عەلی سكرتێری كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان  رایگەیاند: كۆمەڵەكەیان بەردەوام دەبێت لە هەوڵەكانی بۆ چارەسەركردنی گیروگرفتەكانی خوێندن و جێبەجێكردنی خواست و داواكارییەكانی خوێندكاران.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە