کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەفدێكی یاریدەدەرانی هەڤاڵ مام جەلال سەردانی وەستا رەسوڵ یان كرد

.

05:31 PM - 26/04/2015

بەمەبەستی هەواڵپرسین و ئاگاداربوون لەباری تەندروستی وەستا رەسوڵ ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی میحورەی هێزەكانی پێشمەرگە لەسنووری كەركوك, وەفدێكی مەكتەبی یاریدەدەرانی سەرۆك مام جەلال كەپێكهاتبوون لە كاك حەمەی فەرەج و عەبدوڵای حاجی سەعید و د.ئەحمەد بەرزنجی و ژمارەیەك لەئەندامانی مەكتەب سەردانی بەرێزیان كرد لەشاری سلێمانی. لەدیدارێكدا یاریدەدەرانی سەرۆك مام جەلال لەنزیكەوە لە تەندروستی وەستا رەسوڵیان پرسی و هیوای زوو چاكبوونەوەیان بۆ خواست و هەروەها رۆڵ و پێگەی ئەو سەركردەیەیان لەبەرەكانی شەڕی دژی داعش بەرز نرخاند كە هەمیشە سەركردە و پێشمەرگەیەكی لەخۆبردوو بووە و وەفدی میوان سڵاو و هەواڵ پرسینی سەرۆك مام جەلالیان پێڕاگەیاند و ئومێدیان خواست هەمیشە تەندروستی باش بێت. لەبەرامبەردا وەستا ڕەسوڵ سوپاسی وەفدی میوانی كرد و بەڵێنیدا هەردەم رۆڵە بەوەفاكەی یەكێتیی و پێشمەرگە گیان فیداكەی كەركوك و كوردستان بێت و پێگە و جێگەی كورد لەناوچەكە و كورد چۆڵ نەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە