کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆك كۆمار پیرۆرزبایی ساڵیادی دامەزراندنی كۆمەڵەی خوێندكاران دەكات

.

03:05 PM - 26/04/2015

بەبۆنەی 39هەمین ساڵەی یادی دامەزراندنی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان د.فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عیراق لەبروسكەیەكدا پیرۆزبایی لە كۆمەڵەكە دەكات .
لەبروسكەكەی سەرۆك كۆماردا هاتووە: ئێوە دەتوانن شانازی بەخۆتان و خەباتەكەتانەوە بكەن كە بەدرێژایی تێكۆشانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان رۆڵێكی ئێجگار گرنگ و پڕ شانازیتان گێڕاوە ، بەشێوەیەك لەهەموو شۆڕش و راپەرینەكاندا خوێنتان بەخشیووە و فیداكاریی و خۆنەویستیتان نواندووە، نەك هەر ئەمە بەڵكو دەتوانن شانازیش بەو راستییەوە بكەن كە زۆربەی هەرە زۆری سەركردە سیاسییەكانی میللەتەكەمان هەڵقوڵاوی ناو ریزەكانی خوێندكاران و قاڵبووی ناو خەباتی خوێندكارانن.
لەبەشێكی تری بروسكەكەدا هاتووە ئەمڕۆ كە عیراق و كوردستان گیرۆدەی مەترسی تیرۆریستانی داعش بۆتەوە، دیسان ئێوە لە هەموو گۆڕەپانەكانی خەبات و تێكۆشانی خوێندەواریی و جەماوەریی و پێشمەرگایەتی و روناكبیری ئامادەیتان هەیەو بەهەموو تواناتانەوە بەرگری لە دەستكەوتە دیموكراتی و باڵاكانی وڵات دەكەن كە ئەمەش شانازییەكی ترتانە لەناو كاروانە نەپساوەكەی تێكۆشانتاندا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە