.
02:52 PM - 26/04/2015
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 26/4/2015 سه‌رۆك مام جه‌لال له‌سلێمانی پێشوازیكرد له وه‌فدی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌په‌رله‌مانی كوردستان .
له دیداره‌كه‌دا خاتوو بێگه‌رد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كه به ناوی ئه‌ندامانی فراكسیۆنه‌كه‌یانه‌وه خۆشحاڵی نیشاندا كه جارێكی تر به دیداری به‌ڕێزیان شاد بوون به تایبه‌تی كه ته‌ندروستییان رۆژ به‌رۆژ له‌به‌رو پێشچونی گه‌وره‌دایه و وتی: ئه‌مڕۆ رۆژێكی مێژووییه كه به‌دیداری ئێوه‌ی رابه‌ر و مامۆستای دیموكراسیی و قانون شادبوین و ئێمه هه‌موو خوێندكاری رێباز و قوتابخانه گه‌وره و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ی تۆین و له ناو په‌رله‌ماندا په‌یام و سیاسه‌ت و تێڕوانینه‌كانی ئێوه‌و ی.ن.ك په‌یڕه‌و ده‌كه‌ین له‌هه‌موو بواره‌كان و داڕشتنی قانونه‌كان بۆ رێكخستنی ژیانی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تی و چه‌سپاندنی دیموكراسیی و خزمه‌تكردن جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك كه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌ڵێنمان پێداون .
خاتوو بیگه‌رد ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، كه فراكسیۆنه‌كه‌یان رۆڵی باش و به‌رچاو ده‌بینێت له بۆ ده‌ستوری كوردستان و هه‌مواركردنه‌وه‌ی تا ده‌ستورێكی دیموكراسیی بچه‌سپێت و وتی: له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانی تردا له‌وانه فراكسیۆنی گۆڕان كار ده‌كه‌ن بۆ هێنانه‌كایه‌ی ده‌ستورێك كه بنه‌ماكانی له‌به‌ر روناكی راسپارده و روانینه‌كانی ئێوه‌دا بێت .
رایشیگه‌یاند: ئێمه په‌یامه‌كه‌ی تۆ ده‌پارێزین و جێبه‌جێ ده‌كه‌ین هه‌موو یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك ره‌نگین كاری جدی ده‌كه‌ین بۆ چه‌سپاندنی چه‌پكه گوڵه‌كه‌ی مام جه‌لال له هه‌موو كایه‌كاندا .
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: ئه‌وه سیاسه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌ل و وه‌فادارییه بۆ خوێنی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراو قوربانیانی چه‌كی كیمیایی .
په‌رله‌مانتار گه‌شه‌شێخ دارا حه‌فیدیش ئاماژه‌ی بۆ په‌یڕه‌و كردنی راسپارده و سیاسه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال كرد له ئاست مه‌سه‌له‌ی ژنان و مافه‌كانیان له كاری په‌رله‌مانییداو وتی: ئێمه هێز و تونا كان له روانگه‌ی روانینه‌كانیی به‌ڕێزتانه‌وه یه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی ژنان، چونكه ئێوه له‌و بواره‌دا پێشڕه‌ون و هه‌میشه داكۆكی كاری به‌هێزی ژنانن.
په‌رله‌مانتار ساڵح فه‌قێ-ش سڵاوی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستانی گه‌یاند بۆ سه‌رۆك مام جه‌لال كه هه‌میشه پشتیوانی له توێژی خوێندكار و گه‌نجان ده‌كات .
په‌رله‌مانتار دلێر ماوه‌تی-ش جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان له وته‌یه‌كدا دوپاتیكرده‌وه، سه‌رۆك مام جه‌لال یه‌كه‌م ده‌ستپێشخه‌ر و داكۆكیكاری به نیشتمانیكردن و یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بووه كه به‌ڕێزیان چه‌ندین ساڵ له‌مه‌وبه‌ر رایگه‌یاند چیتر فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزی پێشمه‌رگه نییه ئه‌وه‌ش بۆ ره‌خساندن و زه‌مینه خۆشكردنی پێكهێنانی یه‌ك هێز ویه‌ك رێكخستنی پێشمه‌رگه‌مان هه‌بێت ، له‌وباره‌یه‌وه وتی: ئێستا سه‌رگه‌رمی رێكخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و یه‌كخستنیانین و هێزه‌كان له‌هێزی یه‌كگرتودا رێكده‌خه‌ین ، وه‌ك چۆن له‌سه‌رده‌می خه‌باتی سه‌ختدا پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشمه‌رگه‌ی هه‌مو گه‌ل بوون و بۆ به‌دیهێنانی ئاواته‌كانی هه‌موو گه‌ل به‌گژ دیكتاتۆریه‌تدا ده‌چونه‌وه .
له‌كۆتاییشدا وه‌فده‌كه وێنه‌یه‌كی به‌كۆمه‌ڵیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مام جه‌لال گرت كه به‌خۆشحاڵی و به‌گه‌رمی به‌ڕێی كردن .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە