کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مانچستەرسیتی بە شێوەیەكی كاتی بۆ پلەی دووەمی ریزبەندی سەركەوت

.

02:33 PM - 26/04/2015

لەدرێژەی یاریەكانی هەفتەی 34ی خولی یانەكانی ئینگلتەرا یانەی مانچستەرسیتی لە نێو یاریگای ئیتیحاد میوانداری ئەستۆن ڤێلای كرد و یاریەكەشی بەزەحمەت و بەئەنجامی 3 گۆڵ بەرامبەر بە 2 گۆڵ لێ‌ بردەوە.
لەگێمی یەكەمدا یاریزانانی مان سیتی باشتردەبینران و دوای 3 دەقیقە لەیاریكردن لەرێگەی سێرجیۆ ئەگوێرۆوە گۆڵی پێشكەوتنیان تۆماركرد دوا بەدوای ئەو گۆڵەش بەمەبەستی یەكسانكردنەوەی ئەنجامەكە یاریزانانی ئەستۆن ڤێلا چەند هێرشێكی مەترسیداریان خستەسەرگۆڵی یانەی خاوەن یاریگا بەڵام سەركەوتوو نەبوون لە گێمی دووەمدا یاریزانانی ستیزنس بەهێرشبردن دەستیان بەیاری كردەوە و لەدەقیقەی 66 ئەلیكساندەر كۆلارۆڤ گۆڵی دووەمی بۆ مان سیتی تۆماركرد دوای تەنها 2 دەقیقەش لەو گۆڵە ئەستۆن ڤێلا لە رێگەی تۆم كلیفیرلیەوە گۆڵێكیان تۆماركرد و جیاوازیەكەیان كەمكردەوە دواتر یاریزانانی یانەی میوان پەستانێكی زۆریان خستە سەر گۆڵی یانەی خاوەن یاریگا و لەدەقیقەی 85 كارلۆس سانچێز گۆڵی دووەم و بەرامبەربوونەوەی بۆ ئەستۆن ڤێلا تۆماركرد لەدەقیقەی 88 شدا فرناندینهۆ توانی گۆڵێكی بەنرخ ببەخشێتە یانەكەی و 3 خاڵی یاریەكەش مسۆگەربكەن سەرئەنجام یاریەكە بەئەنجامی 3 گۆڵ بەرامبەر بە 2 گۆڵ بەسودی یانەی مانچستەرسیتی كۆتایی هات بەو بردنەوەش یانەی مان سیتی كۆی خاڵەكانی گەیاندە 67 خاڵ و بەشێوەیەكی كاتی چووە پلەی دووەمی ریزبەندی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە