کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەغدا مەودایەكی فڕینی لەهەرێم قەدەغە كردبوو

.

11:51 AM - 25/11/2015

لەبارەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان لە هەرێم بەغدا باسی لە مەترسی مووشەكەكانی روسیا نەكردووە. كەناڵی گەلی كوردستان زانیویەتی كە بەغدا بە فڕۆكەخانەكانی هەرێمی نەوتبوو گەشتەكان رابگرن بەهۆی مەترسی مووشەكانی روسیا، بەڵكو لە بروسكەیەكی دەستەی فڕۆكەوانی عێراق مەودایەكی دیاریكراوی ئاسمانی عیراق بۆ فڕین قەدەغەكرابوو، بەڵام ئەو مەودایەی فڕینە هەمان ئەو مەودایەیە كە فڕۆكەكان لە هاتن و چوونیان بۆ فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی بەكاری دەهێنن. پێشتر وا بڵاوبۆوە كە ئەو مووشەكانی روسیا كە لە دەریای قەزوینەوە بەرەو سوریا هەڵدەدرێن و بە ئاسمانی هەرێمدا تێپەڕ دەبن مەترسیان لەسەر ئەو فڕۆكانە هەیە كە لە مەودایەكی دیاریكراودا بە ئاسمانی هەرێمدا دەفڕن. ئەمڕۆ و پاش 48 سەعات لە راوەستانی گەشتەكانی ئاسمانی گەشتەكان بە شێوازی ئاسایی خۆیان لە هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی دەستیان پێكردەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە