کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

د. فوئاد مەعسوم و وەفدە هاوڕێكەی گەڕانەوە بەغدا

.

08:10 PM - 24/11/2015

د. فوئاد مەعسوم دوای ئەوەی لەگەڵ رابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران كۆبۆوە گەڕایەوە بۆ بەغدا.
د. فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عیراق سەردانی سەماحەتی ئایەتوڵا عوزما سەید عەلی خامەنەیی رابەری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێرانی كردو باسیان لە رێوشوێنەكانی بەهێز كردنی پەیوەندییەكانی نێوان عیراق و ئێران كرد.
د. فوئاد مەعسوم  پتەویی ئەو  پەیوەندییە مێژویی و  دۆستانەیەی دووپاتكردووە كە هەردوو گەلی دراوسێی پێكەوە بەستۆتەوە، هەروەها سوپاسگوزاریی و ستایشی عێراقیشی دەربڕی لە پای پشتیوانییەكان بە تایبەتی لە شەڕی دژبە تیرۆر.
لای خۆشییەوە خامەنەیی قوربانییەكانی گەلی عیراق و یەكڕیزیی یەكێتییەكەی بەرز نرخاند و  سەرلەنوێ پشتیوانیی كۆماری ئیسلامیی بۆ عیراق و پابەند بونی بە هاوكاریكردنی  دووپات كردەوە بە تایبەتی لە جەنگی  دژبە تێرۆردا.
دوابەدوای سەردان و چاوپێكەوتنەكان سەرۆك كۆماری عیراق لە تارانی پایتەختی ئێرانەوە  گەیشتەوە بەغدا كە  سەرۆكایەتی وەفدێكی عیراقی كرد  بۆ  بەشداریی لە  كۆنگرەی باڵای كۆڕی دەوڵەتانی هەناردەكاری گازی سروشتیی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە