کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پۆتن وتارێك لە سەر خستەخوارەوەی فرۆكەیەكی جەنگی وڵاتەكەی بڵاودەكاتەوە

.

06:13 PM - 24/11/2015

ڤلادمیر پۆتن رایدەگەیەنێت : خستنەخوارەوەی فڕۆكە جەنگییەكەمان  لێدانی خەنجەرە لە پشتەوە لەلایەن ئەو هێزانەی كە پشتیوانی تیرۆر دەكەن .
ڤلادمیر پۆتن سەرۆكی روسیا لەكۆشكی كرملین رایگەیاند: خستنە خوارەوەی فڕۆكەكەمان لەلایەن توركیاوە پێشهاتێكی خراپ و مەترسیدارە.
تەئكیدی كردەوە كە فڕۆكەكە ئاسمانی توركیای نەبەزاندووەو لایەنێك لەپشت ئەم كارەوەیە كە هاوكاری تیرۆر دەكات لەناوچەكەداو ئەمەش مەترسی گەورە لەسەر ئاییندەی ناوچەكە دروست دەكات.
پۆتن ئاماژەی بەوەشدا,خستنە خوارەوەی فڕۆكە روسییەكە لەلایەن توركیاوە ئەنجامی خراپی لەسەر پەیوەندییەكانی توركیا دەبێت، لەبەرئەوەی ئەو فڕۆكە جەنگییە بۆ هێرش كردنە سەر مۆڵگەو بارەگاكانی تیرۆرستانی داعش لەسوریا رۆیشتووە نەك بۆ بەزاندنی سەروەری وڵاتی تر.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە