.
06:11 PM - 24/11/2015
راپۆرتە هەواڵییەكانی ئەوروپا بڵاویانكردۆتەوە یانەكانی چین گرنگی زۆر بە واین رۆنی ئینگلیزی و هێرشبەری یانەی مانچستەر یونایتد دەدەن و دەیانەوێت ئەو یاریزانە ببەنە ریزەكانییەوە.
واین رۆنی یەكێكە لەهێرشبەرە بەتواناكانی ئەوروپا و لەساڵی 2004ەوە لەریزی یانەی مانچستەر یونایتدەو تائێستاش لە 497 یاریدا بەشداربووەو توانیویەتی 237 گۆڵیش تۆماربكات، سەبارەت بەداهاتووی ئەو یاریزانەش رۆژنامەی سەنی بەریتانی راپۆرتێكی بڵاوكردۆتەوە ئەوەی ئاشكراكردووە سەرمایەدارانی چین كە خاوەنی یانەكانی ئەو وڵاتەشن هەوڵەكانیان بۆ ئیمزاكردنی بۆند لەگەڵ رۆنی دەستپێكردووەو دەیانەوێت بەئیمزاكردنی بۆند لەگەڵ ئەو یاریزانە خولی سوپەری وڵاتەكیان زیاتر ناوبانگ پەیدا بكات و لەرووی ریكلامكردنیشەوە گرنگیەكی زیاتری پێبدرێت، ئەمەش لەكاتێكدایە واین رۆنی ماوەی سێ ساڵی ماوە بۆندەكەی كۆتایی پێبێت، بەڵام لەم وەرزەدا ئاستی وەك پێویست نابیندرێت و لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتییەكاندا حەوت گۆڵی تۆماركردووە و ئەگەری رۆیشتنیشی لەیاریگای ئۆڵدترافۆرد نزیك بۆتەوە جێگەی باسە ماوەی چەند ساڵێكە یانەكانی چین گرنگیەكی زۆر بەو ئەستێرانەی تۆپی پێی ئەوروپا دەدەن كە چوونەتە تەمەنەوەو بۆندیان لەگەڵ ئیمزا كردوون وەك درۆگباو ئەنێلكاو سیدۆ كیتاو سێرجیۆ پاتێستاو پاولینهۆ لەگەڵ راهێنەرانی بەتوانای وەك سكۆلاری و مارچیلۆ لیپی
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە