کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئیسكۆ هەوڵی بەجێهشتنی ریزی ریاڵ مەدرید دەدات

.

06:10 PM - 24/11/2015

دوای كرانەدەرەوەی لەنێو یاریگا و دۆڕاندنی یانەكەی لەیاریی كلاسیكۆ ئیسكۆ هەوڵی بەجێهێشتنی ریزی یانەی ریاڵ مەدرید دەدات.
رۆژنامەی ماركا بڵاویكردۆتەوە دوای ئەوەی ئیسكۆ بەكارتی سوور كرایەدەرەوەی یاریگا لەیاریی كلاسیكۆ، كاریگەرییەكی خراپی دەروونی لەسەر دروستبووە، هەروەها هۆكارێكی تر بێزاری ئەو یاریزانە بۆ بوونی لەسەر كورسی یەدەكە بەتایبەت لەیاریی كلاسیكۆ وا هەست دەكات ناپاكی بەرامبەر كراوە و سەرەتا ئامادەكاری كردووە بۆ ئەوەی وەك یاریزانێكی سەرەكی یاریی بكات، بەڵام دواتر خراوەتە سەر كورسی یەدەك، بۆیە دەیەوێت لەمیركاتۆی زستانەدا ریزی ریاڵ مەردید بەجێبهێڵێت چونكە وا هەست دەكات لەپلانی بینیتێزی راهێنەردا یاریزانێكی لاوەكییەو بەبوونی رۆدریگێز ناتوانێت پێگەیەك لەپێكهاتەی سەرەكی بۆخۆی مسۆگەربكات ئەمەش لەكاتێكدایە هەردوو یانەی یۆڤانتۆس و چێڵسی هەوڵی ئیمزاكردنی بۆند لەگەڵ ئەو یاریزانە دەدەن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە