کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كلیڤلاند كاڤالیێرز 117-103 ئۆرلاندۆ ماجیكی دووچاری شكست كرد

.

06:06 PM - 24/11/2015

یارییەكانی جەولەی 14ی خولی باسكەی تیپە موحتەریفەكانی ئەمریكا درێژەی هەیە، تیپی كلیڤلاند كاڤالیێرزیش لەسەر ئەنجامە باشەكانی بەردەوامەو 11 بردنەوەی تۆماركردووە.
لەمیانی یارییەكی ئەو جەولەیەدا هەردوو تیپی كلیڤلاند كاڤالیێرز و ئۆرلاندۆ ماجیك بەیەكگەیشتن لەسەرەتای یارییەكەوە یاریزانانی كلیڤلاند بەئاستێكی بەرز دەركەوتن و چارەكی یەكەمیان 29 بەرامبەر بە 27 خاڵ بردەوە، لەهەر لەدرێژەی ئاستە بەرزەكەیاندا هەردوو چارەكی دووەم و سێیەمیش لەبەرژوەندی ئەو تیپە بوو، ئەمەش دوای ئەوەی 30بە28 خاڵ و 33 بە 21 خاڵ براوەبوون لەدوا چارەكی یارییەكەشەدا یاریزانانی ئۆرلاندۆ هەوڵی تۆماركردنی زۆرترین خاڵیان دەدا بۆ ئەوەی بتوانن ئەنجامەكە لەبەرژوەندی خۆیان بگۆڕن، هەرچەندە توانیان ئەو چارەكە 27 بە 25 خاڵ ببەنەوە، بەڵام لەكۆتایدا یارییەكەیان 103 خاڵ بەرامبەر بە 117 خاڵ بە كلیڤلاند دۆڕاند، ئەو بردنەوەیەش بووە بردنەوەی 11ی كلیڤلاند و بە 25 خاڵ لەپێشەنگی ریزبەندی گروپەكەی دێت، لەبەرامبەریشدا دووچاری سێ شكست بووەتەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە