کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زیندانیانی سیاسی یاداشتێك دەدەنە مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك

.

06:00 PM - 24/11/2015

حاكم قادر حەمەجان كارگێڕی مەكتەبی سیاسی پێشوازی لە وەفدێكی زیندانیانی سیاسی لایەنەكانی كوردستان كرد كەبۆ گەیاندنی یاداشتنامەیەك سەبارەت بە بارودۆخی هەرێمی كوردستان سەردانی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیان لە سلێمانی كردبوو.
لەو یاداشتنامەیەدا، زیندانیانی سیاسی كوردستان كە سەر بە حزبە كوردییەكان بوون،ئاماژەیان بۆ مەترسیداریی دۆخی ناهەمواری كوردستان كرد.
حاكم قادر دووپاتی كردەوە, كە یەكێتیی رێگای گفتۆگۆ و دیالۆگ بە سەرەتایەكی باش بۆ چارەسەری كێشەكان دەزانێت و تا ئێستاش هەڵوێستی لایەنە سەرەكییەكان ئیجابییە بەرامبەر بە تێڕوانینەكانی ی.ن.ك.
بەڵێنیشی پێدان كە یاداشتەكەیان بەهەندوەردەگیرێت و سوپاسی هەڵوێستی خەمخۆرانە و هەستكردن بە بەرپرسیارێتی كردن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە