.
05:53 PM - 24/11/2015
به‌ئامانجی سه‌ردانی كۆبانێ، وه‌فدێكی ئای كۆر سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیان كرد.
مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، ئه‌مڕۆ (24-11-2015) له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌سلێمانی، پێشوازی له‌رێكخراوی (ئای كۆر) كرد، كه نوێنه‌ری (48) حزب‌و رێكخراو له(40) وڵاتی جیاواز له‌خۆده‌گرێت، كه به‌ئامانجی سه‌ردانی شاری كۆبانێ-ی رۆژئاوای كوردستان و بونیادنانی نه‌خۆشخانه‌یه‌ك و سه‌نته‌رێكی سۆسیالیستی له‌وشاره، سه‌ردانی باشوری كوردستان و شاری سلێمانیان كردووه. له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كیشدا، دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، مێژووی دامه‌زراندن و خه‌باتی یه‌كێتیی بۆ رونكردنه‌وه‌و زانیاری پێویستی له‌باره‌ی پایه‌كانی دامه‌زراندن و شۆڕشی نوێ خسته‌ڕوو، ئاماژه‌ی به‌ڕوداو و گۆڕانگارییه‌كان، به‌وێستگه چاره‌نوسازه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد‌و وتی: "یه‌كێتیی شاهێدی ئه‌و رووداوانه‌یه كه له‌چڵ ساڵی رابردوودا رویانداوه"و یهكێتییشی به‌خاوه‌ن ئه‌زموون و قاڵ و قوڵی نێو ئه‌و رووداو و گۆڕانكارییانه ناوبرد‌و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، كه "به‌گشتی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد، بۆ رزگاركردنی خاك، بۆ دیموكراسی، به‌چه‌پی هه‌موو حكومه‌ته‌كان و سه‌رمایه‌دارانی دنیا ده‌زانین".
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، مه‌لا به‌ختیار، رایگه‌یاند: وه‌كو یه‌كێتیی، تائێستا توانیومانه سه‌نگی خۆمان له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی كورد، له‌باشور، له‌به‌شه‌كانی كوردستان، له‌عیراق‌و ناوچه‌كه‌شدا، سیاسهتو سه‌نگی خۆمان، بهڕونیو به‌ڕۆشنی ده‌رببڕین"و ته‌ئكیدیشی كرده‌وه "دۆست‌و دوژمن ده‌زانێت، یه‌كێتیی چ سیاسه‌تێكی رۆشنی هه‌یه"و وتیشی: "به‌دامه‌زراندنی یه‌كێتیی، فره حزبی له‌كوردستانی باشور هاته ئاراوه‌و كاتێكیش یه‌كێتی شۆڕشی كرد، به‌حوكمی بارودۆخه‌كه، فره‌یی له‌هێزی پێشمه‌رگه‌شدا دروست بوو".
جه‌ختیشیكرده‌وه "به‌كه‌می پرنسیپهكانمان ده‌كه‌ین به‌قوربانی سیاسه‌ت، به‌پێچه‌وانه‌وه باڵانس له‌نێوان چوونه پێشه‌وه‌ی پرنسیپهكانمانو سیاسه‌تی دیپلۆماسی‌و لێپرسراوێتی دیپلۆماسی سیاسیمان له‌ناوچه‌كه‌و له‌عیراقیشدا راگرتووه ".
رونیشیكرده‌وه، كاتێكیش یه‌كێتیی تێگه‌یشت دروشمی ئۆتۆنۆمی بۆ كوردستان و دیموكراسی بۆ وڵاتان، له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا نه‌ك نایه‌ته‌دی، به‌ڵكو زۆریش ئه‌سته‌مه حكومه‌ته ناسیونالیستییه‌كانی ناوچه‌كه، ببن به‌دیموكراسی. بۆیه له‌ساڵی (1982)دا، یه‌كێتیی دروشمی مافی چاره‌نوسی به‌رز كرده‌وه، تا له‌ساڵی (1991-1992) به‌گه‌رمی خه‌باتی كرد بۆ ئه‌وه‌ی مافی چاره‌نوس لهفیدراڵدا بۆ كوردستان بهدیبێتو رونیكرده‌وه، به‌م هه‌نگاوه‌ش، پاش ئه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌مان قبوڵیكردو په‌رله‌مانیش په‌سه‌ندی كرد، قۆناغی به‌دیهێنانی ستراتیجێكی نوێ دهستیپێكردو "یه‌كێتیش له‌و پێناوه‌دا، به‌هه‌زاران شه‌هیدو بهدبهختیو قوربانییه‌كی زۆریشدا بۆ چه‌سپاندنی".
خه‌باتی یه‌كێتیش بۆ ئازادی‌و دیموكراسی، ته‌وه‌رێكی تری قسه‌كانی لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی بوو، كه تیایدا رایگه‌یاند: دیموكراسی لای یه‌كێتیی به‌ته‌نها ئه‌وه‌نییه له‌سیسته‌مدا چی ده‌ڵێت، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه كه له‌ناو گۆڕانكارییه‌كانی كۆمه‌ڵدا، چۆن زه‌مینه‌ی مادی و سه‌ركه‌وتنی دیموكراسی ئاماده ده‌كه‌یت، بۆیه یه‌كێتیی دیموكراسی له‌ده‌سه‌ڵاتدا مۆنۆپۆڵ نهكردو شۆڕی كرده‌وه بۆ خواره‌وه، بۆ رێكخراوه‌كانی مه‌ده‌نی، بۆ راگه‌یاندنی ئازاد‌و..تد. ئه‌مه‌ش كارێكی سیاسی سه‌ختتر بوو له‌شه‌ڕی ناوخۆ، به‌ڵام ده‌رگاكانمان هه‌ر كرده‌وه، كه له‌سلێمانییه‌وه دهستیپێكردو ده‌رچواندنی رۆژنامه‌ی (هاوڵاتی) به‌یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی ئازاد‌و (ئازادی- ره‌هه‌ند) وه‌ك یه‌كه‌مین گۆڤاری ئازادی مانگانه‌و (لڤین)یش وه‌ك یه‌كه‌مین گۆڤاری ئازادی هه‌فتانه له‌سلێمانی، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ناوبرد.
له‌درێژه‌ی قسهكانیشداو ته‌ئكیدكردنه‌وه له‌خه‌باتی یه‌كێتیی بۆ ئازادی و دیموكراسی، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، جه‌ختیكرده‌وه: یه‌كێتیی له‌خه‌بات به‌رده‌وام ده‌بێت و باوهڕیشمانوایه، ئازادی یه‌كێیی له‌و جێگه‌یه‌دا ته‌واو ده‌بێ، كه ئازادی گۆڤار‌و رۆژنامه‌كان، میدیا به‌گشتی، حزبه‌كان ده‌ستپێده‌كات. هه‌روه‌ك زانیاری پێویستیشی سه‌باره‌ت به‌ده‌ركردنی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی دووژنه بۆ یه‌كه‌مینجار لهكوردستانداو یاسای زه‌مانه‌تی كرێكاران، سلفهكانی كشتوكاڵ‌و سلفه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گونده‌كانی خسته‌ڕوو، كه به‌پرۆژه‌و خه‌باتی یه‌كێتیی هاتوونه‌ته ئارا‌و كراون به‌یاسا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە