.
12:41 PM - 27/03/2015
توێژه‌رانی ئوسترالیا داهێنانی ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی نوێیان ئاشكراكرد به‌سوود وه‌رگرتن له‌شه‌پۆلی سه‌روو ده‌نگی كه‌توانای هه‌یه شانه‌كانی ئه‌میلۆیدی ژه‌هراوی له‌مێشك ده‌ربهێنێت كه‌ئه‌مه‌ش هۆكاری له‌ده‌ستدانی توانای ژیریی و بیره، و ده‌بێته هۆی نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر.
كاتێ كه‌سێك توشی ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌بێت ئه‌مه‌ش له‌ده‌ره‌نجامی كه‌ڵه‌كه‌بوونی شانه‌كانی ئه‌میلۆید و ده‌ماره لیفیه‌كانه له‌نێو مێشكدا، كه‌یه‌كه‌میان جۆره پرۆتینێكه كه‌به‌هۆی تۆپه‌ڵه‌یه‌كی گه‌ردیله‌كانی پرۆتینی بێتا ئه‌میلۆیده‌وه دروست ده‌بێت كه‌ئه‌مانیش له‌نێو خانه ده‌مارییه‌كاندا هه‌ن.
به‌وپێیه‌ی خانه ده‌مارییه‌كان شانه‌ی ووردی تێدایه كه‌به‌مولوله وورده‌كان ناسراوه و ماده خۆراكییه‌كان و ماده پێویسته‌كانی خانه ده‌گوێزێته‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ك هێڵی ئاسنین وایه و رۆڵی گه‌یه‌نه‌ر ده‌بینێت بۆ پاراستنی هاوسه‌نگیه‌كه‌ی كه‌ئه‌مه‌ش به(پرۆتین تاو) ناسراوه.
كاتێ گرفت له‌و پرۆتینه دروست ده‌بێت، خانه‌گوێزه‌ره‌وه‌كانیش كاره‌كانیان تێك ده‌چێت.
ته‌كنیكه نوێیه‌كه‌ی توێژه‌ران ئامانج لێی به‌كارهێنانی چه‌ند جۆرێكی دیاریكراوه له‌شه‌پۆلی سه‌روو ده‌نگی كه‌به(شه‌پۆله سه‌رو ده‌نگییه چاره‌سه‌رییه ناوه‌ندییه‌كان) ناسراوه كه‌تیشك له‌شه‌پۆله ده‌نگییه‌كانی شانه‌كانی مێشكه‌وه په‌خش ده‌كات به‌پێ ئه‌وه‌ی پێویستی به‌نه‌شته‌رگه‌ریی بێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە