کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆمپانیاكانی نەوت هەرێمی كوردستان جێدەهێڵن

.

10:29 PM - 22/11/2015

بەرپرسی پەیمانگەی كوردستان بۆ وزە ئاشكرای دەكات: بەهۆی هەڕەشەكانی داعش‌و دابەزینی نرخی نەوت‌و ناكۆكیە سیاسیەكانەوە، 4 كۆمپانیای نەوت هەرێمی كوردستانیان بەجێهێشتووە‌و 4 كۆمپانیای دیكەش بڕیاری بەجێهێشتنی كوردستانیانداوە، بەرپرسی رێكخراوی دۆریش دەڵێت: رۆشتنی كۆمپانیاكان گەورەترین تەحەدایە، كە رووبەڕووی هەرێمی كوردستان دەبێتەوە. هاوكات سەفین دزەیی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت: ئەو كۆمپانیایانە سەرمایەگوزاری دەكەن لەكاتی بەرهەمهێنانیش ئەگەر بزانن خەرجی زیاتر بێت لە قازانج، ئەوە كارەكانیان بۆ ماوەیەك رادەگرن‌و ئەوەش شتێكی ئاساییە، بەڵام كۆمپانیا گەورەكان هێشتا لێرەن‌و كوردستانیان بەجێ نەهێشتووە.

v-O3pIL9bBg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە