کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەپشدەر ئۆتۆمبێلێكی وەزارەتی پێشمەرگە دەتەقێنرێتەوە

.

09:45 PM - 22/11/2015

بۆمبێك بەئۆتۆمبێلی ئەفسەرێكی پێشمەرگەدا لەپشدەر دەتەقێتەوەو ئەفسەرێك گیان لەدەست دەدات‌و كەسێكی تریش بریندار دەبێت.   لە ناحیەی ئیسێوەی سنوری قەزای پشدەر تەقینەوەیەك لەناو ئۆتۆمبێلێكی وەزارەتی پێشمەرگەدا بەدوو سەرنشینەوە روودەدات، لەئەنجامی  رووداوەكەشدا، ئەفسەرێكی وەزارەتی پێشمەرگە بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیان لەدەست دەدات‌و كەسێكی تریش بەسەختی بریندار دەبێت، كە تائێستا باری تەندروستی ناجێگیرە. دوای روداوەكەش دەزگا ئەمنیەكانی سنورەكە  لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە، تائێستاش هیچ كەسێك بەتۆمەتی ئەو كردەوەیە دەستگیر نەكراوە.

12451822112015_06-H-krdaway-tiroristy11.jpg

bKis31gKYcI

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە