کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زێدان پاڵێوراوی سەرەكیە بۆ شوێنگرتنەوەی بینیتیز

.

01:11 PM - 22/11/2015

پاش شكستی یانەكەیان بەرامبەر بە یانەی بەرشەلۆنە  ئیدارەی یانەی ریاڵ مەدرید بیر لە دوورخستنەوەی رافائێل بینیتیز دەكەنەوە و ئەگەرێكی زۆریشی هەیە زێنەدین زێدان ئەركی راهێنەرایەتی ئەو یانە مەدریدیە لە ئەستۆ بگرێت  سەرچاوەكانی هەواڵ ئاشكرایان كردووە : ئیدارەی یانەی ریاڵ مەدرید لە ئاستی رافائێل بینیتیزی راهێنەری یانەكەیان رازی نین و لە هەوڵی ئەوەشدان بۆندی ناوبراو هەڵبوەشێننەوە  هەروەها سەرچاوەكان باسیان لەوەش كردووە : لە چەند سەعاتی داهاتوودا بە مەبەستی یەكلایی كردنەوەی چارەنووسی ئەو راهێنەرە فلۆرینتینۆ پیرێزی سەرۆكی میرینگی لەگەڵ بەرپرسانی یانەكەی كۆدەبێتەوە  سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوەش كردووە : تا ئێستا ئاشكرا نەبووە كە ئایا بینیتیز لە ریزەكانی ریاڵ مەدرید دەمێنێتەوە یاخود راستەخۆ لە ئەركەكەی دوور دەخرێتەوە  بەڵام بە پێی زانیاری چەند سەرچاوەیەكی نزیك لەو یانەیە لە ئەگەری دوورخستنەوەی بینیتیز ئەوا زێنەدێن زێدانی فەرەنسی و راهێنەری تیپی دووەمی ئەو یانەیە دكرێتە راهێنەری نوێ ی ریاڵ مەدرید  جێ ی وەبیرهێناوەیە رافائێل بینیتیزی تەمەن 55 ساڵ لە هاوینی ئەمساڵدا ئەركی راهێنەرایەتی یانەی ریاڵ مەدریدی لە ئەستۆ گرت و لەگەڵ ئەو یانەیەشدا سەرپەرشتی 16 یاری كردووە  كە لە 10 یاریدا براوە بووە و لە 4 یاریدا یەكسان بووە و لە 2 یاریشدا دووچاری شكست بووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە