کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەڵەبجە ..(2) هاوڵاتی بەتۆمەتی ڕاوكردن دەستگیر دەكرێن

.

12:16 PM - 22/11/2015

شەوی ڕابردوو لە بناری شاخی شرامی سەر بەناحیەی بیارە (2) كەس بە تۆمەتی كوشتی حەیوانێكی كێوی دەست گیركران و ڕووبەڕووی دادگا كرانەوە .

نەقیب سەردار ئەحمەد بەڕێوبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە  لە لێدوانێكی تایبەتدا بە گەلی كوردستانی  ڕاگەیاند  شەوی ڕابردوو هێزەكانیان  توانیویانە لە شاخی شرام (2) هاولاتی بە حەیوانێكی كێوی  لە جۆری (بزنەكێوی)یەوە دەستگیر بكەن  كە  دوو چەكی جۆری (تاپڕوسەمینۆفیان ) پێ‌ بووە .

ووتیشی كەسەكان بە پێ‌ ی مادەی ( 42-1)  لە یاسای پاراستن و چاككردنی ژینگە  ڕووبەڕووی دادگا كراونەتەوە و حەیوانەكەش بە مردوویی دەست بەسەر كراوە .

جێ‌ ی باسە بە پێ‌ ی ئامارەكانی بەڕێوبەرایەتی پولیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە لەماوەی (2) هەفتەدا (9) كەس بەتۆمەتی ڕاوكردن دەستگیر كراون و ڕووبەڕووی دادگا كراونەتەوە

716922112015_1227284.jpg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە