.
11:21 AM - 25/04/2015
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكاب - نیسان لە سەر شاخی گۆیژەی شاری سلێمانی و بە دیوی شاردا كەوتۆتە خوارەوە و ئێستا لە ناوەڕاستی شاخەكە وەستاوەتەوە، بە پێی زانیاریە سەرەتاییەكان ئۆتۆمبێلەكە 3 سەرنشینی تێدایە كە خوێندكارن و هەرسێكیان بریندارن، پۆلیسی فریاكەوتنیش گەیشتوونەتە شوێنی ڕوداوەكە و لە هەوڵی رزگاركردنی بریندارەكاندان.
سەبارەت بە وڕوداوە : ملازمی یەک ڕێکان جەمال وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی ڕایگەیاند: کاتژمێر 10 بەیانی ئاگاداریان کردینەوە کە ئۆتۆمبیلێک لە شاخی گۆیژەوە کەوتۆتەخوارەوە دەستبەجێ تیمەکانی بەرگری شارستانی بۆ ڕزگارکردنی ئەو بریندارانەی کە گیریان خواردووە، توانیمان لەگەڵ پۆلیسی فریاکەوتن و پۆلیسی هاتووچۆ و تیمی تەندروستی ئۆتۆمبیلی فریاکەوتن ژمارە 122 بگەینە شوێنی رووداوەكە، ووتیشی : لەو ڕوداوەدا سێ خوێنکار برینداربوون کەیەکێکیان برینەکەی زۆر سەختە، ناوی بریندارەکان (زاناسەلاح ) (رێبوار دەروێش ) ( محەمەد) کەتەمەنیان لەسەرو 23 ساڵاوەیە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە