کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فەیسبووك داهات و خەرجیەكانی ئاشكرا دەكات

.

05:13 PM - 24/04/2015

تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ئاشكرای دەكات لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا كۆی داهاتەكانی گەیشتۆتە 3 ملیار‌و 540 ملیۆن دۆلار‌و پوختەی قازانجەكانیشی 512 ملیۆن دۆلار بووە.
تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك لە بەیاننامەیەكدا كۆی داهات‌و خەرجیەكانی ئاشكراكردوە‌و بەپێی بەیاننامەكەش، لەچارەكی یەكەمی ئەمساڵدا 3 ملیار‌و 540 ملیۆن دۆلاری وەكو داهات بەدەستهێناوە، كە ئەوەش بەراورد بەهەمان ماوەی ساڵی 2014 بەڕێژەی لەسەدا 42 زیادیكردووە.
هەروەها لە سێ مانگی یەكەمی ئەمساڵدا كۆی خەرجیەكانی فەیسبووك گەیشتۆتە 3 ملیار‌و 28 ملیۆن دۆلار ئەمەش كاریگەری لەسەر قازانجەكانی هەبووە‌و بۆ 512 ملیۆن دۆلار دابەزیووە، كە بەراورد بەهەمان ماوەی ساڵی رابردوو بەڕێژەی لەسەدا 20 كەمیكردووە.
هەرچەندە داهات‌و قازانجەكانی فەیسبووك لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا كەمتر بووە لە پێشبینی پسپۆڕانی ئابووری، بەڵام بەوتەی (مارك زوكەربێرگ) دامەزرێنەری ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتیە، ئەنجامەكان سەرەتایەكی بەهێزە بۆ ئەمساڵ.
لە ئێستادا رۆژانە 936 ملیۆن كەس‌و مانگانەش یەك ملیار‌و 440 ملیۆن كەس لە جیهاندا تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بەكاردەهێنن، كە بەراورد بەمانگی ئاداری ساڵی 2014 بەڕێژەی لەسەدا 17 زیادیكردووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە