کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فەرەنسا هەزاران پەنابەر وەردەگرێت

.

02:24 PM - 19/11/2015

حكومەتی فەرەنسا بەڵێن دەدات بە وەرگرتنی 30 هەزار پەنابەر لە چوار چێوەی ئەو ڕێژەیەی یەكێتی ئەوروپا بۆ دابەشكردنی پەنابەران دایناوە.
فرانسۆ ئۆلاند سەرۆكی فەرەنسا رایگەیاند بەڵین دەدات بە وەرگرتنی 30 هەزار پەنابەر لە چوارچێوەی ئەو ڕێژە دیاری كراوەی یەكێتی ئەوروپا بۆ دابەشكردنی پەنابەران بەسەر وڵاتانی ئەندامدا دیاریكردبوو .
ئۆلاند ئاماژەی بەوەكرد وڵاتەكەی جیاوازی دین لە بەرچاو ناگرێت بۆ وەرگرتنی پەنابەران , وتیشی دینی ئیسلام و تیرۆر دوو بابەتی لە یەك دوورن و رەتیكردەوە وڵاتەكەی هیچ كارێكی نەشیاو بەرامبەر مسولمَانان بكات.
روونیشیكردەوە لێكۆلینەوەی تەواو لەگەڵ ئەو پەنابەرانە دەكەن كە لە سوریا و عیراق دەچنە وڵاتەكەی چونكە بەپێی لێكۆڵینەوەكان دەركەوتووە زۆربەی تیرۆریستیەكان لەو دوو وڵاتەوە گەڕاونەتەوە خاكی ئەوروپا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە