کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەغدا برێك پارەی تر رەوانەی هەرێم دەكات

.

10:58 AM - 23/04/2015

وەزارەتی دارایی عیراق ئاشكرای دەكات كە لە كۆتایی ئەم مانگەدا بڕێك پارەیەی دیكە بۆ مووچە ڕەوانەی هەرێمی كوردستان دەكەن بێ‌ ئەوەی برەكەی رابگەیەنرێت.
لەوبارەیەشەوە دكتۆر فازڵ نەبی لەوەزارەتی دارایی عیراق بە ماڵپەری تۆری هەواڵی سلێمانی ڕایگەیاندوە، بەغدا بڕیاریداوە لە كۆتایی ئەم مانگەدا بڕێك پارەیەی دیكە بۆ مووچە ڕەوانەی هەرێم بكات بەڵام برەكەی دیارنیەو تاوەكو نەگەینە كۆتایی مانگ وردەكاری ئەو حساباتە ئاشكرا ناكرێت.
وتیشی ناردنی پارە بۆ هەرێم پەیوەندی بە حیساباتی نەوت و بری هەناردەكراوی نەوتەوەیە و ئەگەر پارەكەش رەوانەی هەرێم بكرێت دەكرێتە موچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران.

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە