کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی ستایشی پێشڕەویەكانی هێزی پێشمەرگە دەكات

.

06:35 PM - 22/04/2015

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ستایشی پێشڕەویەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكات و رایدەگەیەنێت: هێزی خۆڕاگری پێشمەرگە بەورەیەكی پۆڵاینەوە بەرەنگاری تاریك پەرستانی داعش دەبێتەوە. قوباد تاڵەبانی لەمیانی بەشداریكردن لە ساڵیادی رۆژنامەگەری كوردیدا رایگەیاند: جەنگی بەرەنگاربوونەوەی داعش پێویستی بە هاوكاری زیاتری هاوپەیمانان هەیە، وتیشی: پرۆسەی رزگاركردنی موسڵ پرۆسەیەكی ئاڵۆزە و هێزی پێشمەرگەش رۆڵی خۆی دەبینێت لە ئازادكردنیدا. جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو: رزگاركردنی موسڵ پێویستی بە پلانی سەربازی و سیاسیش هەیە، پێویستە هاوپەیمانانیش رۆڵیان لە پرۆسەكەدا هەبێت.

Is3ox8grTrE

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە