.
03:15 PM - 21/04/2015
لەخولێكی تۆپی پێ دا كەلەسەر ئاستی قوتابخانەكانی قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕش سازكرابوو، 31 تیپ بەشداریان تێداكرد كە 15 تیپ یان لەقوتابخانەكانی چەمچەماڵ بوون و 16 تیپیش سەر بەقوتابخانەكانی ناحیەی شۆرش بوون. دوای بەڕێوەچوونی یاریەكانیش هەردوو تیپی قوتابخانەی ئەسیری لەچەمچەماڵ و قوتابخانەی بنار لەناحیەی شۆرش گەیشتنە یاری كۆتایی دوای ئەنجامدانی یاریەكی بەهێزیش تیپی قوتابخانەی ئەسیری چەمچەماڵ توانیان بەئەنجامی 2 گۆڵی بێ بەرامبەر یاریەكە ببەنەوە و پلەی یەكەمی ئەو خولە وەرزشیە بەدەست بهێنن، دواتر خەڵات بەسەر یاریزانەكانی تیپی یەكەم و دووەم دابەشكرا.
6wEsHjPEyhQ
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە