کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چوار یاریزانی ریاڵ مەدرید لەبەرامبەر ئەتڵەتیكۆمەدرید یاری ناكەن

.

03:11 PM - 21/04/2015

ڕاپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكردووە:قەیرانەكانی ریاڵ مەدرید بەردەوامە و  جگە لە لۆكا مۆدریچ و گاریس بەیڵ، كەریم بنزیمەش لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لەبەرامبەر ئەتڵەتیكۆمەدرید بەشداری ناكات. كەناڵی بی ئێن سپۆرتی وەرزشی بڵاویكردۆتەوە: لەمەشق و راهێنانەكانی ئەمرۆی ریاڵدا  بینزیمە دووچاری ئازار بۆتەوە و دوای پشكینینەكانیش دەركەوتووە پێكانەكەی سەریهەڵداوەتەوە و  بۆ یاریەكەی رۆژی چوارشەممە لەبەرامبەر رۆخی بلانكۆس بەشداری ناكات،باسیان لەوەشكردووە: بۆ جێگرەوەی یاریزانە پێكراوەكانی بڕیارە ئەنچیلۆتی یاری بە هەریەك لە فابیۆ كوێنتراو چیچاریتۆ و ئیرامێندی و خیسێ‌ رۆدریگێز بكات، لەلایەكی ترەوە ئەمرۆ رۆژنامەی ماركای نزیك لەیانەی ریاڵ مەدرید بڵاویكردەوە : پشكینی كۆتایی بۆ پێكانەكەی بەیڵ كراوە و دەركەوتووە ناوبراو ناتوانێت بۆ ماوەی 3 هەفتە یاری بكات، بەوەش یانەی شاهانە لەیاریەكانی داهاتوودا لە تواناكانی دوو ئەستێرەی بێ‌ بەش دەبێت كە لۆكا مۆدریچ و گاریس بەیڵن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە