کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نەتەوەیەكگرتووەكان تەئكیدی لە گیانلەدەستدانی 800 كۆچبەری نایاسایی لە كەناراوەكانی لیبیا كردەوە

.

12:25 PM - 21/04/2015

نەتەوەیەكگرتووەكان تەئكیدی لە گیان لەدەستدانی 800 كۆچبەری نایاسایی لە كەناراوەكانی لیبیا كردەوە. ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە: نەتەوەیەكگرتوەكان تەئكیدی لەگیان لەدەستدانی 800 كۆچبەری نایاسایی كردەوە كە رۆژی یەك شەممەی رابردوو لە كەناراوەكانی لیبیا نقوم بوون، دەسەڵاتدارانی ئیتاڵیاش دوو لە رزگاربووانی كارەساتەكەیان دەستگیركرد بەگومانی ئەوەی كابتنی كەشتییەكە بوون. لەو بارەیەوە گراتسیانۆ دیلریۆ وەزیری ژێرخانی ئیتاڵیا رایگەیاندووە: دەسەڵاتدارانی ئیتاڵیا دوو كەس لە رزگاربووانی كەشتییە نقوم بووەكەیان لە بەندەرێكی سەقەلیە دەستگیركردووە، ئەویش بە گومانی بە قاچاغبردنی كۆچبەران. جێی ئاماژەیە پۆلیسی ئیتاڵیا رایگەیاندووە: تەنها 27 كەس لە سەرنشینانی كەشتییەكە رزگاریان بووە، لەسەر بنەمای وتەی رزگاربوانیش كارلوتا سامی كە یەكێكە لە بەرپرسانی نەتەوەیەكگرتووەكان رایگەیاندووە: لە نقوم بوونی ئەو كەشتیەی كۆچبەرانی نایاساییدا 800 كەس گیانیان لەدەستداوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە